لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ریمی کۆردستان عێراق و ناوچه ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی تێبینی

هاوسەرۆکی دەم پارتی: كاتی ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌تی توركیا هه‌نگاو بۆ ئاشتی بنێت

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Apr 30th, 2025 8:00AM
mdi-download
هاوسەرۆکی دەم پارتی: ئیدی کاتی ئەوەیه‌ دەسەڵات بەرپرسیارێتی بۆ پڕۆسەی ئاشتی بگرێتەبەر و "چاوەڕوانین بەو شێوەیە بجوڵێتەوە"، ده‌شڵێت، "چارەسەری دیموکراتیکانە پێویستی بە نیشاندانی ئیرادەی ڕونی سیاسییە و ئێستا کاتی ئازادیکردنی ئۆجەلانە".

کۆردستان باس - ڕۆژی سێشەم ٢٠٢٥/٤/٢٩،هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) ڕایگه‌یاند، ئیدی کاتی ئەوەیه‌ دەسەڵات بەرپرسیارێتی بۆ پڕۆسەی ئاشتی بگرێتەبەر و "چاوەڕوانین بەو شێوەیە بجوڵێتەوە"، ده‌شڵێت، "چارەسەری دیموکراتیکانە پێویستی بە نیشاندانی ئیرادەی ڕونی سیاسییە و ئێستا کاتی ئازادیکردنی ئۆجەلانە".

تولای حاتەم ئۆغوللاری، هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە کۆبونەوەی پارتەکەی لە پەرلەمانی توركیادا داوای له‌ ده‌وڵه‌تی توركیا و ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌ كرد كه‌ بە ئەرکی خۆیان هەستن بۆ پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی و دیموكراتی كه‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری په‌كه‌كه‌ بانگه‌وازی بۆ كردوه‌.

هاوكات باسی له‌ دۆخی ته‌ندروستی سری سورەیا ئۆندەر، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا و ئه‌ندامی شاندی ئیمڕاڵی كرد و وتی، "هیوخوازین هه‌رچی زوە چاکببێتەوە، هیوامان لە دەستنەداوە و هەمو کات بە هیوایین".
بانگەوازیی ئۆجه‌لان بۆ گۆڕینی دۆخی کۆمەڵگەیە و دەرهێنانێتی لە قەیرانەکان

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "بانگەوازیی ئۆجه‌لان بۆ گۆڕینی دۆخی کۆمەڵگەیە و دەرهێنانێتی لە قەیرانەکان، ئاشتی بۆ ڕەنجدەران و کرێکاران هێندەی نان و ئاو گرنگە، لە کاتی ئاشتییدا کارکردن بۆ بەدەستهێنانی نان و ئاو کاریگەر و ئەنجامگیرترە، کۆمەڵگەی دیموکراتیکی گەرەنتی ژیانی بندەستان و کرێکارانە".

تولای حاتەم ئۆغولاری بانگەوازی لە ڕەنجدە، کرێکار و گەلان کرد لە 1ی ئایاردا بڕژێنە گۆڕەپانەکانەوە و تێکۆشان بۆ بەدیهێنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی بکەن لە پێناو گۆڕینی گوزەرانییاندا.

پەیوەست بە کۆنفرانسی 'یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان' تولای حاتەم ئۆغوللاری کۆنگرەکەی بە ئەرێنی ناوبرد و وتی، "ئەو بڕیارانەی لە کۆنفرانسەکەدا دراون، بۆ هەمو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەلانی سوریا و بە تایبەت بۆ گەلی کورد گرنگن و هیواداریین ئارامی و ئاشتی لەگەڵ خۆییدا بهێنێت".

لەبارەی کۆبونەوەکەی شاندی دەم پارتی و وەزارەتی داد، تولای حاتەم ئۆغوللاری ڕونیكرده‌وه‌، "لە دوای کۆبونەوەکە هەموان دەپرسن کۆبونەوەکە چۆن بوە، وەزارەتی داد چی وتوە، داخۆ دەربارەی دۆخی زیندانیانی سیاسی هەڵوێستی وەزارەتی داد چی بوە، چەندین پرسیارگەلی لەم شێوەیەمان لێ دەکرێت، ڕاستییەکە ئەوەیە چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵگە فرەچەشنە و زۆر زۆرە لە پرۆسەکە".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "شاندەکەمان لە کۆبونەوەکەدا بۆ بونیادنانی زەمینەی ئاشتی و چارەسەری، پێشنیارەکانی پارتەکەمان، هەروەها چاوەڕوانییەکانی گەلەکەمانی بە ڕونی ڕاگەیاند و خستییه‌ڕو، ئیدی کاتی بەرپرسیارێتی و هەنگاونانی دەسەڵاتە بۆ پڕۆسەکە، بە تایبەت لەڕوی ئازادی کارکردنی ئۆجەلان".

تولای حاتەم ئۆغوللاری وتیشی، "ئیدی کاتی ئەوەیە دەبێت دەسەڵاتداری ئەو هەنگاوانە بگرێتەبەر، چاوەڕوانی ئەوەیەن بە گوێرەی ئەو بەرپرسیارێتییە بجوڵێتەوە، بۆ چارەسەری دەیموکراتیکی، دەبێت ئیرادەی ڕونی سیاسی نیشان بدرێت".

mdi-label هاوسەرۆکی دەم پارتی mdi-label پڕۆسەی ئاشتی
mdi-content-copymdi-share-variantهاوبه‌شکردنmdi-printerچاپکردن
هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار

مەسعود بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر کرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar May 18th, 2025 5:30AM

جەمیل بایک: تەڤگەرەکەشمان  ئاپۆ بە بنەما وەردەگرێت، لەسەر ئەم بنەمایە هەنگاو دەنێت

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar May 18th, 2025 4:30AM

ئەردۆغان: بۆ قۆناغی چەکدادانی پەکەکە، دانوستان لەگەڵ هەولێر و بەغدا دەکەین

mdi-calendar May 18th, 2025 3:30AMmdi-arrow-left

كەجەكە: پێش ئەوەی باسی دانانی چه‌ك بكه‌ین ده‌بێت باسی پاشه‌كشه‌ی سوپای توركیا بكه‌ین

mdi-calendar May 17th, 2025 4:30PMmdi-arrow-left
نوێترین هه‌ریمی کۆردستان
mdi-arrow-left

مەسعود بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر کرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar May 18th, 2025 5:30AM

جەمیل بایک: تەڤگەرەکەشمان  ئاپۆ بە بنەما وەردەگرێت، لەسەر ئەم بنەمایە هەنگاو دەنێت

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar May 18th, 2025 4:30AM

ئەردۆغان: بۆ قۆناغی چەکدادانی پەکەکە، دانوستان لەگەڵ هەولێر و بەغدا دەکەین

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar May 18th, 2025 3:30AM

كەجەكە: پێش ئەوەی باسی دانانی چه‌ك بكه‌ین ده‌بێت باسی پاشه‌كشه‌ی سوپای توركیا بكه‌ین

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar May 17th, 2025 4:30PM

سه‌بری ئۆك: نابێت كه‌س به‌ كۆتاییهاتنی په‌كه‌كه‌ هه‌ست به‌دڵته‌نگی بكات

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar May 17th, 2025 3:30PM
{{ snackbarText }}