کۆردستان باس - میدیای هەسەدە پشتیوانی بەرپرسی هەرێمی بۆ کۆنگرەی نیشتیمانی کورد دووپاتکردەوە و دەڵێت”هەردوو لا جەختیان لە پێویستی و گرنگیی یەکگرتوویی کورد کردەوە”.
ڕۆژی پێنجشەم ٢٠٢٥/٤/٢٤،ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات بڵاویکردەوە، لەکۆبوونەوەی دوێنێی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات، دۆخی سووریا و ئایندەی کورد لە حکومەتی نوێی سووریا تاوتوێ کرا.
بەپێی بڵاوکراوەکەی هەسەدە، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەی هەردوولا دۆخی سووریا و داهاتووی کورد بووە لە رۆژئاوای کوردستان، و هەردوو لا جەختیان لە پێویستی و گرنگیی یەکگرتوویی کورد کردەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، سەرۆکی هەرێم پشتیوانی بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی بەستنی کۆنگرەی نیشتمانیی کورد و یەکگرتوویی کورد لە سووریا دووپاتکردۆتەوە.