کۆردستان باس - له‌ڕۆژی یەکشەممەوە ٢٠٢٥/٤/٢٠، دابه‌شكردنی نه‌وت له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا ده‌ستپێده‌كات و ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتیش ده‌ڵێت:" له‌به‌غداوه 50 ملیۆن لیتر نه‌وتمان بۆ هه‌رێمی كوردستان دابینكردوه كه له‌هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت".
چرۆ حه‌مه‌شه‌ریف ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی راگه‌یاند:" سه‌رباری كه‌مته‌رخه‌می هه‌ندێك له كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دروستكردنی كێشه له‌دابه‌شكردنی نه‌وت، به‌ڵام دواجار بڕیاردرا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتیانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا دابه‌شبكرێت".
"به‌هه‌وڵی ئێمه‌و هه‌ڤاڵه‌كانمان له‌به‌غداوه 50 ملیۆن لیتر نه‌وت بۆ هه‌رێمی كوردستان دابینكراوه كه له‌هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت"، چرۆ حه‌مه‌شه‌ریف واده‌ڵێت.
راشیگه‌یاند:"له‌عیراق ساڵانه له1-4ی هه‌موو ساڵێكدا دابینكردنی نه‌وت بۆ هاووڵاتیان ڕ‌اده‌گیرێت ، به‌ڵام ئێمه هه‌وڵمان یاوه له‌ڕ‌ێگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقه‌وه ماوه‌ی راگرتنی دابینكردنی نه‌وت بۆ هاووڵاتیان درێژبكریته‌وه".