لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ریمی کۆردستان عێراق و ناوچه ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی تێبینی

لە مۆزەخانەی ئەمنەسورەکە لە سلێمانی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پێشوازیکرد لە پارێزگاری موسەنا موهەند ئەلعەتابی

کۆمه‌ڵایه‌تی
mdi-calendar Apr 19th, 2025 9:00AM
mdi-download
لەکۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ لەهەوڵە هاوبەشە نیشتمانیەکان کرا  بۆ بەدیهێنانی داواکاری کەسوکاری کۆژراوەکان و ئەنفالکراوەکان بۆ بەردەوامبوون لەگەڕان و کردنەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لەناوچەی تەلشێخەی سەر بە پارێزگای موسەننا کە تا ئێستاش تەرمی ئەنفالکراویان تێدایە.


کۆردستان باس - رۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٥/٤/١٧،لە مۆزەخانەی ئەمنەسورەکە لە سلێمانی خانمی یەکەم خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پێشوازیکرد لە پارێزگاری موسەنا بەڕێز موهەند ئەلعەتابی .

لەکۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ لەهەوڵە هاوبەشە نیشتمانیەکان کرا بۆ بەدیهێنانی داواکاری کەسوکاری کۆژراوەکان و ئەنفالکراوەکان بۆ بەردەوامبوون لەگەڕان و کردنەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لەناوچەی تەلشێخەی سەر بە پارێزگای موسەننا کە تا ئێستاش تەرمی پیرۆزی ئەنفالکراویان تێدایە.

خانمی یەکەم جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و هەڵکەندن بۆ گۆڕە بەکۆمەڵەکانی دیکەی ناوچەکە کردەوە و ستایشی بڕیاری پارێزگاکەی کرد بۆ ڕاگرتنی ڕێوشوێنەکانی گرێبەستی زەوی لەو ناوچەیەی ناوبراو کە گۆڕەکانی دیکەی شەهیدانی ئەنفالکراو لە لایەن ڕژێمی پێشووەوە دەگرێتەوە

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان گرنگی بەم شوێنانە بدەن و بپارێزن بەتایبەتی زیندانی ڕەشید کە بڕوا دەکرێت قۆناغەکانی زیندانی و ئەشکەنجەدانی کۆژراوانی ئەنفالی بەخۆوە بینیوە پێش ئەوەی بنێردرێنەوە بۆ ناوچە بیابانییەکان لە قوڵایی بیابانی شاری سەماوە.

خانمی یەکەم ئاماژەی بە گرنگی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی گۆڕینی بینای بەڕێوەبەرایەتی ئەمنەسورەکەی سلێمانی کرد لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا بۆ مۆزەخانەیەکی نیشتمانی کە دیوارەکانی تراژیدیا و خوێنڕشتنی ڕووداوەکان دەگێڕێتەوە و ببێتە شایەتحاڵی نەوەی نوێ لەسەر ستەم و دڕندەیی ڕژێمی دیکتاتۆری و وێستگەیەک بۆ یادکردنەوەی چیرۆکی قارەمانێتی و تێکۆشان بۆ ئازادی.

لەلایەکی دیکەوە خانمی یەکەم ئیمزاکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان زانکۆکانی چەرمۆ و موسەنا بە هەنگاوێکی گرنگ وەسف کرد بۆ ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی لەسەر گۆڕە بەکۆمەڵەکان.

لەبەرامبەردا پارێزگاری موسەننا ئاماژەی بەو هەوڵانە کرد کە بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەکانی گەشتوگوزار بۆ پاراستنی زیندان و گرتووخانەکانی ڕژێمی پێشوو لە پارێزگای موسەنە بەتایبەتی نوگرە سەلمان کە چیرۆکی ترسناکی دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدانی گەلی کوردمان بەژنان و منداڵان و بەساڵاچووانەوە بەخۆوە بینیوە.

mdi-label شاناز ئیبراهیم ئەحمەد mdi-label موهەند ئەلعەتابی پارێزگاری موسەنا
mdi-content-copymdi-share-variantهاوبه‌شکردنmdi-printerچاپکردن
هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار

موسەننا ئەمین: 25گەنجی هەرێمی کوردستان لە لیبیا و سێی دیکە لە بیلاڕووسەوە دەگەڕێندرێنەوە

کۆمه‌ڵایه‌تی
mdi-calendar Sep 4th, 2025 2:00PM

دەزگای ئاسایشی هەرێم: لێکۆلینەوە لە رووداوی تەقەکردن لە هێمن مامەند دەستیپێکردووە

کۆمه‌ڵایه‌تی
mdi-calendar Sep 3rd, 2025 11:00AM

ئەدهەم بارزانی: تەقە کردن لە ڕۆژنامەنوس و چالاکوان هێمن مامەند ئیدانەو رسوا دەکەم

mdi-calendar Sep 3rd, 2025 10:30AMmdi-arrow-left

ئاسۆ فرەیدون لە نامەیەکدا بۆ بافڵ تاڵەبانی: خەڵکی سلێمانی ئاشتبکەرەوە

mdi-calendar Sep 2nd, 2025 5:00PMmdi-arrow-left
نوێترین کۆمه‌ڵایه‌تی
mdi-arrow-left

موسەننا ئەمین: 25گەنجی هەرێمی کوردستان لە لیبیا و سێی دیکە لە بیلاڕووسەوە دەگەڕێندرێنەوە

کۆمه‌ڵایه‌تی
mdi-calendar Sep 4th, 2025 2:00PM

دەزگای ئاسایشی هەرێم: لێکۆلینەوە لە رووداوی تەقەکردن لە هێمن مامەند دەستیپێکردووە

کۆمه‌ڵایه‌تی
mdi-calendar Sep 3rd, 2025 11:00AM

ئەدهەم بارزانی: تەقە کردن لە ڕۆژنامەنوس و چالاکوان هێمن مامەند ئیدانەو رسوا دەکەم

کۆمه‌ڵایه‌تی
mdi-calendar Sep 3rd, 2025 10:30AM

ئاسۆ فرەیدون لە نامەیەکدا بۆ بافڵ تاڵەبانی: خەڵکی سلێمانی ئاشتبکەرەوە

کۆمه‌ڵایه‌تی
mdi-calendar Sep 2nd, 2025 5:00PM

ڕێبەر ئەحمەد: ماددەی 140 و ڕێککەوتنی شنگال کلیلی چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانن

کۆمه‌ڵایه‌تی
mdi-calendar Sep 2nd, 2025 4:00PM
{{ snackbarText }}