کۆردستان باس - کۆمسیۆنی عێراق بزوتنەوەی گۆڕانی کوردسات ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت" لەم مانگەدا كۆنفرانسی بزووتنەوەكە لە گرێ دەدرێت".
بزوتنەوەی گۆڕانی كوردسات، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٥/٤/١٧، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند" بەپێی نووسراوی ژمارە س/٤٩١ ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، بزووتنەوەی گۆڕانی ئاگاداركردووەتەوە كە ڕۆژی ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٥ كۆنفرانسی گۆڕان لە سلێمانی گرێ دەدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش وەك بزووتنەوەی گۆڕان ئامادەبن".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی گۆڕانی كوردسات، كۆمسیۆنی عێراق داوا لە بزووتنەوەی گۆڕان دەكات، هاوئاهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی كاروباری پارتە سیاسییەكان بكات بۆ ئامادەكاری بەستنی كۆنفرانس.
پێشتریش بزوتنەوەی گۆڕان، ئامادەیی خۆی دەربڕیبوو بەپێی یاسا و ڕێنوێنییەكان، چاوەڕێی وادەی نوێی بەستنی كۆنفرانس دەبن كە لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەرپەرشتی بكرێت.
تائێستا گۆڕانی گردەکەی زەرگەرتە هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمی سەبارەت بە بەستنی کۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕانی کوردسات بڵاونەکردووەتەوە.