لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ریمی کۆردستان عێراق و ناوچه ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی تێبینی

عەلی حەمەساڵح: لە هەرێمی کۆردستان هیچ هێزێکی سەربازی بۆی نییە بە ئارەزووی خۆی دەنگ بدات

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Apr 18th, 2025 6:30AM
mdi-download
عەلی حەمەساڵح: هەڵبژاردنی ئایندەی عێڕاق گرنگترین هەڵبژاردنە لە دوای 2003ـووە و زۆرترین دەنگدەر بەشداری دەکات،حیزبی سیاسی هەیە ئامادەیە ملیارێک دۆلار لە هەڵبژاردندا سەرف بکات، هێزی ئەمنی و سەربازی بۆ هەڵبژاردن بەکاردەهێندرێن و هیچ هێزێکی سەربازی بۆی نییە بە ئارەزووی خۆی دەنگ بدات.

کۆردستان باس - ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠٢٥/٤/١٧، عەلی حەمەساڵح، بەرپرسی رەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی، لەمیانی بەشداریکردنی لە دووەمین رۆژی نۆیەمین دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی/سلێمانی، رایگەیاند: "هەڵبژاردنی ئایندەی عێڕاق گرنگترین هەڵبژاردنە لە دوای 2003ـووە و زۆرترین دەنگدەر بەشداری دەکات، ناکۆکی جیهانی و هەرێمایەتی روودەکاتە ناوچەکە، نازانرێت ئایا بەراستی هەڵبژاردن بۆ گۆرانکارییە یان هێزە باڵادەستەکان دەیانەوێت متمانەی سیاسییان بۆ نوێ ببێتەوە."

عەلی حەمە ساڵح دەڵێت: "چۆن خەبات بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بۆ ئەو دەستێوەردانانەی لە دادگا و زانکۆکاندا هەن؛ دەکرێت، دەبێت خەباتی جددی بۆ نەزاهەتی هەڵبژاردن بکرێت، چونکە ڕوونە ئێمە لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا هەرگیز ناچینە ململانێیەکی دادپەروەرانەوە، حیزبی سیاسی هەیە ئامادەیە ملیارێک دۆلار لە هەڵبژاردندا سەرف بکات، هێزی ئەمنی و سەربازی بۆ هەڵبژاردن بەکاردەهێندرێن و هیچ هێزێکی سەربازی بۆی نییە بە ئارەزووی خۆی دەنگ بدات."

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرباری دەزگا ئەمنییەکان، ئەمە شۆڕبووەتەوە بۆ دامودەزگا ئیدارییەکانیش، هێزە عیراقییەکان وان بەڵام تا ڕادەیەک دەسەڵاتیان کەمترە بەو پێیەی تێکەڵییەکی زیاتر هەیە و وەک ئیرە نییە تەنها دوو حیزبی دەسەڵاتدار بن، لێرە تەنانەت بەرێوەبەری قوتابخانە و یاریدەدەرەکەشی بەبێ رەزامەندی حیزب دانانرێن و دواتر ئەوەندە فشاری لێدەکرێت کە ناچار دەکرێن مامۆستاکان دەنگ بدەن، ئەمرۆ لە هەولێر وتراوە دەبێت هەموو مامۆستایەک کارتی دەنگدانەکەی بهێنێت، ئەمە جۆرێکە لە ترس."

بە وتەی عەلی حەمەساڵح، "کاتێک کە خەزێنەی دەوڵەت بوونی نییە و پارە لای حیزبە، حیزب پارەی زۆر و هێزی سەربازی و ئەمنی هەیە، ئێستا لە بازگەکان زۆر بە ڕوونی سەرانە وەردەگیرێت، هەموو رۆژێک دوو بۆ سێ ملیۆن دۆلار! ئەمەش لە کاتێکدایە کە دادگا لو وڵاتدا سەربەخۆ نەبێت، من خۆم زیاتر لە 15 ساڵە لە بواری ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی کاردەکەم و 170 دۆسیەم داوە بە دادگا، ئەوەی دادگایی کراوە بەس خۆمم، واتە هیچ وەزیرێک، هیچ بەرپرسێک، کەس لە سەرۆکایەتی حکومەت دادگایی ناکرێت، ئەم داهاتیی گشتییە بۆ هەڵبژاردن و کڕینی وەلائی خەڵک بەکاردەهێندرێت."

ئاشکراشی کرد، "لە هەڵبژاردنی پێشووی کوردستان، بەدەر لە ساختەکاری رێکخراو، دەنگ بە 100 دۆلار کڕدراوە، واتە داهاتی گشتی ببە و دەنگ بکڕە، دەنگدەر هەژار بکە و ناچاری بکە بەرامبەر بڕە پارەیەک دەنگت پێبفرۆشێت، هەر بۆیە دەبێت ترسی ئێمە ئەوەبێت ئایا کۆمیسیۆن دەتوانێت هەڵبژاردنێکی خاوێن بەڕێوە ببات."

بەرپرسی رەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی باسی لەوەشکرد، "لێکۆڵینەوەیەکمان کردووە و لەگەڵ سەرۆک وەزیران دانیشتووین و داومانە بە هێزە عێراقییەکان، بەم جۆرەی ئێستا و بە ناچارکردن خەڵک ببرێت بۆ هەڵبژاردن و دەنگ بە پارە بکڕدرێت، عێراق دەبات بەرەو فەوزایەکی گەورە، دانیشتوانی عێراق دوای چوار ساڵی دیکە دەبنێت بە 52 ملیۆن کەس، هەر پشت بەو نەوتەی ئێستا دەبەستێت کە بەرهەمی دەهێنێت، نرخی نەوتیش بە ئەگەرێکی زۆرەوە دادەبەزێت، هەموو ساڵێک ملیۆنێک و 200 هەزار دانیشتوان زیاد دەکات، ئیتر ئەوانەی حکومڕانی دەکەن بە ساختەکاری بێنە سەر دەسەڵات، بیرکەرەوە ئەو وڵاتە چی لێدێت؟"

mdi-label عەلی حەمەساڵح mdi-label هەڵبژاردنی ئایندەی عێڕاق گرنگترین هەڵبژاردنە
mdi-content-copymdi-share-variantهاوبه‌شکردنmdi-printerچاپکردن
هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار

مەسرور بارزانی، لەگەڵ مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jul 7th, 2025 5:00AM

توركیا مردنی پێنج سەربازی وڵاتەکەی لە هەرێم ڕاگەیاند

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jul 7th, 2025 4:00AM

ئەردۆغان: دەبێت پەكەكە بەبێ مەرج چەك دابنێت

mdi-calendar Jul 6th, 2025 7:00PMmdi-arrow-left

مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە كرد

mdi-calendar Jul 6th, 2025 6:00PMmdi-arrow-left
نوێترین هه‌ریمی کۆردستان
mdi-arrow-left

مەسرور بارزانی، لەگەڵ مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jul 7th, 2025 5:00AM

توركیا مردنی پێنج سەربازی وڵاتەکەی لە هەرێم ڕاگەیاند

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jul 7th, 2025 4:00AM

ئەردۆغان: دەبێت پەكەكە بەبێ مەرج چەك دابنێت

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jul 6th, 2025 7:00PM

مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە كرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jul 6th, 2025 6:00PM

ئه‌و ناوچه‌یه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ یه‌كه‌م گروپى گه‌ریلا چه‌كه‌كانیانى لێ داده‌نێن

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jul 6th, 2025 5:00PM
{{ snackbarText }}