کۆردستان باس - سەرۆک کۆماری عیراق پێشوازی کرد لە بەرپرسی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و دۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و سەرۆک کۆمار راشیگەیاند: "بە زوترین کات حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت".
یەکشەممە ٢٠٢٥/٤/١٣،لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازی کرد لە نزار ئامێدی بەرپرسی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لە دیدارێکدا سەرۆک کۆمار دڵنیایی لە یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکان کردەوە بە شێوەیەک کە داواکاری و ئامانجی گەلەکەمان بهێنێتەدی.
سەرۆک کۆمار راشیگەیاند: "گرنگە هێزە سیاسییەکان هاوکار و هەماهەنگی یەک بن و پێکەوە ژیانێکی تەواوەتی هەبێت لەنێوان سەرجەم لایەنەکانی عێراق"، هەروەها جەختی لەسەر گرنگی زوو پێكهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان کردەوە لەپێناو پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی باشتر بە هاوڵاتیان و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵانگارییەکان.
هەردوولا تەئکیدییان لە گرنگی بەردەوامی پەیوەندییەکان و کۆبوونەوەکانی نێوان هەرێم و عێراق کردەوە بۆ چارەسەک کردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەپێی دەستوور و یاسا لێکتێگەیشتنەکان.