لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ریمی کۆردستان عێراق و ناوچه ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی تێبینی

مەسرور بارزانی، و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ کۆبوونەوە

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Apr 13th, 2025 1:00PM
mdi-download
مەسرور بارزانی لەبارەی دیدارەكەی لەگەڵ سودانی ڕایدەگەیەنێت وێڕای تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە، ئاماژەمان بە گرنگیی پەرەپێدانی هاوئاهەنگی بۆ ڕووبەرووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان کرد.

کۆردستان باس - مەسرور بارزانی لەبارەی دیدارەكەی لەگەڵ سودانی ڕایدەگەیەنێت وێڕای تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە، ئاماژەمان بە گرنگیی پەرەپێدانی هاوئاهەنگی بۆ ڕووبەرووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان کرد.

جەختمان لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بە پێی دەستور و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکان و پاراستنی بەرژەوەندیی هاووڵاتیان کردەوە.

شەممە ٢٠٢٥/٤/١٢، مەسرور بارزانی، بەرپرسی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ کۆبوونەوە.

بە پێی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوولا وێڕای تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هەماهەنگیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان کرد.

راگەیەندراوی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی دیداری سودانی و مەسرور بارزانی لە هەولێر:

قسەوباس كرا لەبارەی ژمارەیەك دۆسیەو پرس لەسەر ئاستی نیشتمانی و، دیارترین پەرەسەندنە ناوچەیی و نێودەوڵەییەكان و هەڵوێستی حكومەت لەو تەنگژانەی كە ناوچەكە بەخۆیەوە دەبینێت.

جەخت كرا لەسەر بایەخی شەراكەت و؛ هەماهەنگیی لە روبەڕووبونەوەی ئاڵنگارییەكان و پشتبەستن بە سیاسەتی هاوسەنگ لەسەر بنەمای هاوكاریی و بەرژەوەندی هاوبە لەگەڵ وڵاتانی براو هاوڕێ.

سودانی ئاماژەی بەوەكرد حكومەت سەركەوتوو بووە لە روبەڕووبوونەوەی قەیرانە جیاوازەكان چ ناوخۆیی چ دەرەكیی و، بەرپرسیارێتی خۆی هەڵگرتووە سەرباریی گۆڕانكاریی و ئەو رووداوانەی كە ناوچەكە بەخۆیەوە دەبینێت، جەختی كرد لەسەر هەوڵەكان بۆ پەرەپێدانی ئابوری نیشتمانی و چەسپاندنی سەقامگیریی لەسەرتاسەری ناوچەكانی وڵات.

دیدارەكان باسی لە گرنگیی كاركردن كرد لەسەر دۆزینەوەی چارەسەر بۆ هەموو پرسە هاوبەشەكان و، لابردنی گشت بەربەستەكان بەگوێرەی دەستورو یاسا، بەشێوەیەك دادپەروەریی و سودی هەموو عێراقییەكان بەدی بهێنێت.

mdi-label مەسرور بارزانی mdi-label شیاع سوودانی
mdi-content-copymdi-share-variantهاوبه‌شکردنmdi-printerچاپکردن
هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار

مەسرور بارزانی، پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی قەتەر دەکات

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jul 22nd, 2025 5:00AM

جەعفەر شێخ مستەفا، پێشوازی لە ستیڤن بیتنەر کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jul 22nd, 2025 4:00AM

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد

mdi-calendar Jul 22nd, 2025 3:00AMmdi-arrow-left

بەرپرسی ئەرکان پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئیتاڵیا کرد

mdi-calendar Jul 22nd, 2025 2:00AMmdi-arrow-left
نوێترین هه‌ریمی کۆردستان
mdi-arrow-left

مەسرور بارزانی، پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی قەتەر دەکات

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jul 22nd, 2025 5:00AM

جەعفەر شێخ مستەفا، پێشوازی لە ستیڤن بیتنەر کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jul 22nd, 2025 4:00AM

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jul 22nd, 2025 3:00AM

بەرپرسی ئەرکان پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئیتاڵیا کرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jul 22nd, 2025 2:00AM

ستێفانۆ پیتزۆتی، وەک فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jul 21st, 2025 10:45PM
{{ snackbarText }}