کۆردستان باس - ٢٠٢٥/٤/٨، فراکسیۆنی دەمپارتی دەڵێت"هەنگاونەنانی تورکیا بۆ پڕۆسەی چارەسەریی بێمتمانەیی لای پەکەکە دروستکردوە و داواش دەکات هەرچی زوە دەسەڵاتی تورکیا بەدەم بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجالانەوە بچێت".
سەزای تەمەللی بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەمپارتی لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند"تا ئێستا حکومەتی تورکیا هیج هەنگاوێکی لەبارەی پڕۆسەی چارەسەرییەوە نەناوە، ئەوەش وایکردوە پەکەکە، متمانەی بە پڕۆسەکە نەبێت و هەنگاوی بەستنی کۆنگرە و خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدادان نەبەستێت".
سەزای تەمەللی وتیشی" دەبێت هەرچی زوە دەسەڵاتی تورکیا بەدەم بانگەواەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە بچن لەبارەی پڕۆسەی چارەسەریی و بنیادنانی ئاشتی، چونکە ئاشتی و دیموکراسییەت تورکیا لە قەیرانی سیاسیی و ئابوریی و هەر کیشە و گرفتێکی دیکە دەرباز دەکات..."