کۆردستان باس - ٢٠٢٥/٤/٧،سەدات ئاڤشار زیندانی سیاسیی کورد، پاش ٣٠ ساڵ لە زیندانی جۆری Hـی دیلۆک ئازاد کرا.
سەدات ئاڤشار، کە ٣٠ ساڵ لە زیندانی دەوڵەتی تورک مایەوە، لە زیندانی جۆری Hـی دیلۆک ئازاد کرا.
ئاڤشار لەلایەن بنەماڵە و خزم و بەڕێوەبەرانی دەم پارتی و دەبەپەی دیلۆک و چالاکوانانی تەژەئا، لەبەردەم زیندان پێشوازییان لێ کرا. پاش پێشوازییەکە، ئاڤشار بەرەو زێدی خۆی لە ناوچەی بیسمیلی ئامەد کەوتەڕێ.
ئاڤشار، لە ساڵی ١٩٩٥ لە ناوچەی کوشداسی ئایدن دەستبەسەرکرا و پاشان هێنرایەوە ئامەد. لە دادگای ئاسایشی دەوڵەتی ئامەد دادگایی کرا و سزای هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا، ئاڤشار لە زیندانی ئامەد و چانکری و یۆزگات مایەوە، دواجار لە زیندانی دیلۆک ئازاد کرا.