لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ریمی کۆردستان عێراق و ناوچه ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی تێبینی

قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئەمریکا 9 ملیار دۆلارە

ئابوری
mdi-calendar Mar 18th, 2025 8:00PM
mdi-download
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئەمریکا 9 ملیار دۆلارە، هەناردەی ئەمەریکا بۆ عێراق لە ساڵی 2024دا دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە بەراورد بە ساڵی 2023، چونکە بەهای قەبارەی هەناردە لە 2 ملیار و 257 ملیۆن دۆلارەوە، دابەزیوە بۆ ملیارێک و 662 ملیۆن دۆلار، بەم پێیەش بەهای قەبارەی هەناردە بە ڕێژەی 26.4% و بڕی 595 ملیۆن دۆلار کەمی کردووە.

کۆردستان باس - ٢٠٢٥/٣/١٧، هەناردەی ئەمەریکا بۆ عێراق لە ساڵی 2024دا دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە بەراورد بە ساڵی 2023، چونکە بەهای قەبارەی هەناردە لە 2 ملیار و 257 ملیۆن دۆلارەوە، دابەزیوە بۆ ملیارێک و 662 ملیۆن دۆلار، بەم پێیەش بەهای قەبارەی هەناردە بە ڕێژەی 26.4% و بڕی 595 ملیۆن دۆلار کەمی کردووە.
هەناردەی ئۆتۆمبێل و کەرەستەی گواستنەوەی ئەمریکی بۆ عێراق بە ڕێژەی 42% زیادی کردووە و گەیشتووەتە 513 ملیۆن دۆلار لە ساڵی 2024دا لە کاتێکدا لە ساڵی 2023 کاڵای ناوبراو بە بەهای 361 ملیۆن دۆلار هەناردەی عێراق کرابوو.
هەناردەی عێراق بۆ ئەمەریکا بەراورد بە ساڵی 2023 بەڕێژەی 12% دابەزیوە و لە 8.4 ملیار دۆلارەوە بۆ 7.4 ملیار دۆلار دابەزیوە و نەوتی خاویش پشکی شێری ئەو هەناردەکردنە پێکدەهێنێت.
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئەمریکا لە ساڵی 2024دا گەیشتووە بو نزیکەی 9 ملیار دۆلار، بەڵام ساڵی 2023 10.7 ملیار دۆلار بوو. بەڵام هاوسەنگی بازرگانی بە بڕی 5.7 ملیار دۆلار لە بەرژەوەندی عێراق بووە.

شمەک و کاڵای هەناردەکراوی ئەمریکا بۆ عێراق لە نێوان 2023 و 2024
هەناردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ عێراق لە ساڵی 2024دا دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە بەراورد بە ساڵی 2023، چونکە بەهای قەبارەی هەناردە لە 2 ملیار و 257 ملیۆن دۆلارەوە، دابەزیوە بۆ (ملیارێک و 662 ملیۆن) دۆلار، بەم پێیەش بەهای قەبارەی هەناردە بە ڕێژەی 26.4% و بڕی 595 ملیۆن دۆلار کەمی کردووە.
سەرەڕای ئەم دابەزینە، هەناردەی ئۆتۆمبێل و کەرەستەی گواستنەوەی ئەمریکی بۆ عێراق بە ڕێژەی 42% زیادی کردووە و گەیشتووەتە 513 ملیۆن دۆلار لە ساڵی 2024دا لە کاتێکدا لە ساڵی 2023 کاڵای ناوبراو بە بەهای 361 ملیۆن دۆلار هەناردەی عێراق کرابوو. بەڵام ئەم گەشەکردنە ڕاست نیە بۆ دابەزینی هەناردەکردنی کەرەستەکانی فڕۆکە و پارچەی یەدەگ و هەروەها دانەوێڵە، کە بووەتە هۆی دابەزینی بەرچاوی کۆی هەناردەکردنی ئەمریکا بۆ عێراق.
لەبەرامبەردا هەناردەی عێراق بۆ ئەمەریکا بەراورد بە ساڵی 2023 بەڕێژەی 12% دابەزیوە و لە 8.4 ملیار دۆلارەوە بۆ 7.4 ملیار دۆلار دابەزیوە و نەوتی خاویش پشکی شێری ئەو هەناردەکردنە پێکدەهێنێت.
بەم شێوەیە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئەمریکا لە ساڵی 2024دا گەیشتووە بو نزیکەی 9 ملیار دۆلار، ئەمەش لە ئاستی ساڵی 2023 دابەزینی بەخۆوە بینیوە کە 10.7 ملیار دۆلار بوو. بەڵام هاوسەنگی بازرگانی بە بڕی 5.7 ملیار دۆلار لە بەرژەوەندی عێراق بووە، ئەمەش گوزارشتە لە بەردەوامی باڵادەستی هەناردەی عێراق سەرەڕای دابەزینی کۆی گشتی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات. بۆ وردەکاری قەبارە و شمەک کاڵای هەناردەکراوی عێراق، بڕوانە خشتەو چارتی ژمارە 1.
خشتەو چارتی ژمارە 1

ژمارەو بەهای ئۆتۆمبێلی هەناردەکراوی ئەمریکا بۆ عێراق لە 2020 - 2024
لە ساڵی 2024دا ژمارەی ئۆتۆمبێلی بەکارهێنراوی هاوردەکراو لە ئەمریکاوە بۆ عێراق زیادکردنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و گەیشتووەتە زیاتر لە 22 هەزار 450 ئۆتۆمبێل، کە بەهای کۆی گشتییان سەروو 255 ملیۆن دۆلار بووە. ئەم ژمارەیە بازدانێکی بەرچاوە بەراورد بە ساڵی 2023 کە سەروو 12 هەزار 600 ئۆتۆمبێل بە بەهای 133 ملیۆن 470 هەزار دۆلار هاوردەکراون.
بەرزبوونەوەی ئاستی ئۆتۆمبێلی هاوردەکراوی بەکارهاتووی ئەمریکی بۆ عێراق دوو هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە. یەکەمیان هەموارکردنەوەی یاساکانی عێراقە، کە ڕێگە بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهێنراو و چاککردنەوەیان لە ناوخۆی عێراق دەدات، ئەمەش کارێکە کە پێشتر قەدەغەکرابوو. لە ماوەی ڕابردوودا زۆربەی ئۆتۆمبێلە بەکارهێنراوەکانی ئەمریکی دەگوازرانەوە بۆ ئیمارات و ئوردن بۆ چاککردنەوە و دواتر هەناردەی عێراق دەکرانەوە. هۆکاری دووەم پەیوەندی بە زیادبوونەوەی خواستە لەسەر ئۆتۆمبێلی ئەمریکی لە بازاڕی عێراقدا، ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی بەرچاوی قەبارەی هاوردەکردن. بۆ وردەکاری هاوردەی ژمارەو بەهای ئۆتۆمبێلی بەکارهاتووی ئەمریکی بۆ عێراق لە ساڵانی 2020 - 2024، بڕوانە خشتەو چارتی ژمارە 2.
خشتەو چارتی ژمارە 2

mdi-label قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئەمریکا mdi-label 9 ملیار دۆلار
mdi-content-copymdi-share-variantهاوبه‌شکردنmdi-printerچاپکردن
هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار

دانە غاز: چارەکی یەکەمی 2026 پرۆژەی فراوانکردنی 'کۆرمۆر 250' تەواو دەبێت

ئابوری
mdi-calendar May 9th, 2025 5:45PM

دانە غاز: چارەکی یەکەمی 2026 پرۆژەی فراوانکردنی 'کۆرمۆر 250' تەواو دەبێت

ئابوری
mdi-calendar May 9th, 2025 3:30PM

مسته‌فا كه‌رعاوی : هه‌رێمی كوردستان 4.8 ترلیۆن دینار قه‌رزاری به‌غدایه‌

mdi-calendar May 9th, 2025 11:30AMmdi-arrow-left

۱٤ کۆمپانیای بەرهەمهێنی نەوت لە هەرێم کاردەکەن و چواریان ئەمەریکین

mdi-calendar May 9th, 2025 6:30AMmdi-arrow-left
نوێترین ئابوری
mdi-arrow-left

دانە غاز: چارەکی یەکەمی 2026 پرۆژەی فراوانکردنی 'کۆرمۆر 250' تەواو دەبێت

ئابوری
mdi-calendar May 9th, 2025 5:45PM

دانە غاز: چارەکی یەکەمی 2026 پرۆژەی فراوانکردنی 'کۆرمۆر 250' تەواو دەبێت

ئابوری
mdi-calendar May 9th, 2025 3:30PM

مسته‌فا كه‌رعاوی : هه‌رێمی كوردستان 4.8 ترلیۆن دینار قه‌رزاری به‌غدایه‌

ئابوری
mdi-calendar May 9th, 2025 11:30AM

۱٤ کۆمپانیای بەرهەمهێنی نەوت لە هەرێم کاردەکەن و چواریان ئەمەریکین

ئابوری
mdi-calendar May 9th, 2025 6:30AM

بەغدا مامەڵەی وڵات لەگەڵ هەرێم دەکات

ئابوری
mdi-calendar May 9th, 2025 4:30AM
{{ snackbarText }}