لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ریمی کۆردستان عێراق و ناوچه ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی تێبینی

بڵند دلێر شاوەیس: لایەنی شاراوە و دەستکەوتەکانی ڕێککەوتنی نێوان احمد الشرع و مەزڵوم عەبدی

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Mar 12th, 2025 8:00PM
mdi-download
بڵند دلێر شاوەیس: ڕێککەوتنی نێوان احمد الشرع و مەزڵوم عەبدی بڵاوکرایەوە زیاتر یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی سەرەتاییە دەرئەنجامی وتووێژ و دانوستانی چەندین مانگەیە کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتیوانی دەکات و بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیوەندی هەیە بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا.

کۆردستان باس - ٢٠٢٥/٣/١١ بڵند دلێر شاوەیس نوسەر و لێکۆڵینەر لە بارەی ڕێککەوتنی نێوان احمد الشرع و مەزڵوم عەبدی نوسینێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت:
ئەوەی لە ڕۆژی ٢٠٢٥/٣/١٠ بە ناونیشانی ڕێککەوتنی نێوان احمد الشرع و مەزڵوم عەبدی بڵاوکرایەوە زیاتر یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی سەرەتاییە دەرئەنجامی وتووێژ و دانوستانی چەندین مانگەیە کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتیوانی دەکات و بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیوەندی هەیە بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و دانوستانی نێوان حکومەتی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان، بەتایبەتی کە ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی ترامپ هاوپەیمانی تورکیا و پاڵپشتی ئەردۆغان و لە هەمانکاتدا پشتیوانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و مەزڵوم عەبدی دەکات.
ڕێککەوتنەکە لە هەشت خاڵدا خۆی دەبینێتەوە کە هەریەک لە لایەنەکانی ڕێککەوتنەکە دەستکەوتەکانی خۆیان تیا جێکردۆتەوە:
یەکەم- دەستکەوتەکانی احمد الشرع:
١- دان پێدانان بوو لەلایەن مەزڵوم عەبدی بە احمد الشرع وەک سەرۆک کۆماری سوریای عەرەبی!
٢- بڕیاری ئاگربەست لە هەموو خاکی سوریا خاڵی ٣ی ڕێککەوتنەکە، ئەمەش لەکاتێکدایە هێزەکانی احمد الشرع فشاری سەربازی پاشماوەکانی ئەسەدیان لەسەرە و ڕوبەڕوی هێرشی سەربازی و بەرەنگاربوونەوەی عەلەویەکان لە ناوچەکانی طرطوس و لاذقیة بونەتەوە و پێویستییەکی زۆریان بەم ئاگر بەستە هەیە.
٣- پشتیوانی دەوڵەتی سوریا بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی چەکدارانی ئەسەد و هەموو ئەو مەترسییانەی ڕوبەڕوی ئاسایش و یەک پارچەیی سوریە دەبێتەوە،خاڵی ٦ و ٧ ی ڕێککەوتنەکە، ئەمەش زامن کردنی یەک پارچەیی خاکی سوریا دەکات.
دووەم- دەستکەوتەکانی مەزڵوم عەبدی:
١- یەکسانی هاوڵاتیان لە بەشداری سیاسی و حوکمڕانی و نوێنەرایەتی لە دەسەڵاتەکاندا بەدەر لە ئاین و نەتەوە.
زامن کردنی مافی هەموو سوریەکان لە نوێنەرایەتی و بەشداری پرۆسەی سیاسی و سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەت لەسەر بنەمای توانا بەدەر لە ئاین و نەتەوە، خاڵی ١ی ڕێککەوتنەکە.
٢- دانپێدانان بە بوونی کورد وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەنی کۆمەڵگای سوریا، لەگەڵ زامن کردنی مافی هاوڵاتیبوون و سەرجەم مافە دەستورییەکان، خاڵی ٢ی ڕێککەوتنەکە.
ئەم خاڵە ماف دەگەڕێنێتەوە بۆ دەیان هەزار کورد لە سوریا کە بێبەشکراون لە ڕەگەزنامە.
٣- دانپێدانان بە هەموو دامەزراوە کارگێڕی و سەربازییەکانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و بەو سنورانەی بەڕێوەی دەبەن بە خاڵە گومرگی و فڕۆکەخانە و کێڵگەکانی نەوت و غازیشەوە و تێکەڵکێشکردنیان لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەتی سوریا، خاڵی ٤ی ڕێککەوتنەکە، ئەمە لەکاتێکدا (هەسەدە) نزیکەی چوار پارێزگای سوریا کۆنترۆڵ دەکات حلب، الرقة، الحسكة، دير الزور.
٤- زامنکردنی گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەکان بۆ شار و شارۆچکە و گوندەکانی خۆیان و گەرەنتی پارێزگاریکردنیان لە لایەن دەوڵەتی سوریاوە، خاڵی ٥ی ڕێککەوتنەکە.
ئەم خاڵە لە داهاتودا بۆ ئاوارەکان بە تایبەت ئاوارەکانی عفرین سوود و کرنگی زۆری هەیە.
سێیەم - خاڵە لاوازەکانی ڕێککەوتنەکە:
١- باس لەسیستەمی سیاسی و حوکمڕانی سوریای نوێ نەکراوە، ئەم بڕگەیەش یەکێکە لە گرنگترین ناکۆکیەکان کە لە ئایندەدا دروست دەبێت، بۆیە پێویستە کورد لە سوریا بە ستافێکی شارەزا و پسپۆری یاسایی و دەستوری وسیاسی بەشدار بێت لە داڕشتنەوەی دەستوری نوێی سوریا، بۆ ئەوەی سود وەرگرن لەو هەڵانەی ئێمە تێی کەوتین لە هەرێمی کوردستان لەسەردەمی نوسینەوەی دەستوری هەمیشەیی عێراق ٢٠٠٥.
٢- لە خاڵی هەشتەمی ڕێککەوتنەکەدا باس لە ماوەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە دەکات کە پێویستە لیژنەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە تا کۆتایی ساڵ جێبەجێی بکەن.
ئەمەش وادەکات ڕێککەوتنەکە ئاڵەنگاری زۆری بێتە بەردەم بەتایبەت بە هۆکاری دەست تێوەردانی دەرەکی و ئیقلیمی و بەرژەوەندی لایەنە ناکۆکەکانی ناوخۆی سوریا.
٣- بەڕای من ئەم ڕێککەوتنە پەیوەندی هەیە بە دانوستانی نێوان حکومەتی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان و ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکەلەلایەن ئۆجه‌لانەوە، هەر کاتێک پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا شکستی خوارد ڕێککەوتنی نێوان احمد الشرع و مەزڵوم عەبدی بەئەگەرێکی زۆرەوە هەڵدەوەشێتەوە.
لە کۆتایشدا عیبرەت لە جێبەجێکردندایە.

mdi-label لایەنی شاراوە و دەستکەوتەکان mdi-label احمد الشرع و مەزڵوم عەبدی
mdi-content-copymdi-share-variantهاوبه‌شکردنmdi-printerچاپکردن
هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار

نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە هەڵسوڕێنەری کۆنسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان کرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jun 18th, 2025 8:00PM

گۆڕان، بانگەواز دەکات بۆ کارى پێکەوەیی بەمەبەستى دورخستنەوەی مەترسییەکانی شەڕ و قۆستنەوەی دەرفەت

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jun 18th, 2025 7:00PM

باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق: بەشداری هێرشەکانمان نەکردووە و نایکەین

mdi-calendar Jun 18th, 2025 6:00PMmdi-arrow-left

سەعدی ئەحمەد پیرە: پێشوازیكرد لە بەرپرسی تیمی سیاسیی کونسوڵگەریى گشتیى بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان

mdi-calendar Jun 18th, 2025 3:00PMmdi-arrow-left
نوێترین هه‌ریمی کۆردستان
mdi-arrow-left

نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە هەڵسوڕێنەری کۆنسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان کرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jun 18th, 2025 8:00PM

گۆڕان، بانگەواز دەکات بۆ کارى پێکەوەیی بەمەبەستى دورخستنەوەی مەترسییەکانی شەڕ و قۆستنەوەی دەرفەت

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jun 18th, 2025 7:00PM

باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق: بەشداری هێرشەکانمان نەکردووە و نایکەین

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jun 18th, 2025 6:00PM

سەعدی ئەحمەد پیرە: پێشوازیكرد لە بەرپرسی تیمی سیاسیی کونسوڵگەریى گشتیى بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jun 18th, 2025 3:00PM

وەزیری پێشمەرگە پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی هەنگاریا کرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jun 18th, 2025 1:00PM
{{ snackbarText }}