کۆردستان باس - ڕۆژی دووشەممە، ٢٠٢٥/٢/٢٤ وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری دانیشتوانی گشتی ڕاگەیاند کە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوودا ئەنجامدرا. ئەم سەرژمێرییە ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
بەگوێرەی ئەنجامە ڕاگەیەندراوەکان، کۆی دانیشتوانی عێراق و هەرێمی کوردستان 46 ملیۆن و 118 هەزار کەسە، لەو ژمارەیە 70.17% لە شارەکان دەژین و 29.83% لە گوندەکان دەژین. هەروەها ئەم ئەنجامانە ئەوە دەردەخەن کە کۆمەڵگەی عێراق کۆمەڵگەیەکی گەنجە، بەجۆرێک 60.44%ی دانیشتوانەکەی لە نێوان 15 بۆ 64 ساڵاندایە. لە سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٤دا دەرکەوتووە کە ٥١.٠٤%ی دانیشتوانی عێراق خێزاندارن و ٤٦%ی سینگڵن.
ئاماری سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بە هەرێمی کوردستانیشەوە:
1. کۆی گشتی دانیشتووان:
46 ملیۆن و 118 هەزار کەس بە هەرێمی کوردستانیشەوە
2. دابەشبوون بەپێی ڕەگەز:
ڕێژەی ڕەگەز: 101 پیاو بۆ هەر 100 ئافرەت
دابەشکردن لەسەر بنەمای ژینگەی ژیان:
70.17%ی دانیشتوانی شارەکان
29.83%ی دانیشتوانی گوندەکان
دابەشبوونی تەمەن:
11.16%ی دانیشتوانی خوار تەمەنی 5 ساڵ
24.74%ی دانیشتوانی نێوان 5-14 ساڵان
60.44%ی دانیشتوانی نێوان 15-64 ساڵ تەمەنی کارکردن
3.66%ی دانیشتوانی سەروو 65 ساڵ
باری هاوسەرگیری:
46%ی دانیشتووانەکەی سینگڵن
51.04%ی دانیشتوانی هاوسەرگیریان کردووە
2.8%ی دانیشتوانی بێوەژنەکان
تێکڕای تەمەنی یەکەم هاوسەرگیری: پیاوان (24.06) ساڵ، ژنان 20.7 ساڵ
دۆخی ئابووری:
41.61%ی دانیشتووان لە ڕووی ئابوورییەوە چالاکن
46.06%ی دانیشتووان لە ڕووی ئابوورییەوە ناچالاکن
38.25%ی دانیشتووان لە کەرتی گشتی کاردەکەن
ڕاهێنان:
ڕێژەی نەخوێندەواری: 15.31% ،16.23% لە هەرێمی کوردستان
ڕێژەی وەرگرتنی خوێندکاران کوڕان: 51.5%
خزمەتگوزارییەکان:
87%ی دانیشتووان ئاوی خواردنەوە لە تۆڕی گشتی وەردەگرن
96.3%ی دانیشتووان کارەبایان هەیە
96.9%ی دانیشتووانەکەی بەستراوەتەوە بە تۆڕی ئاوەڕۆکانەوە
یەکەکانی نیشتەجێبوون:
70.16%ی خانووبەرە لەلایەن دانیشتووانەوە خاوەندارێتی دەکرێت
72.15%ی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان خاوەندارێتی دەکرێت
دانیشتوانی هەرێمی كوردستان بە بەراورد بە پارێزگاكانی عێراق تەمەنیان درێژترە
رێژەی بەساڵاچوان نزیکەی 22% لەناوچەكانی عێراق زیاترە
حاڵەتەكانی تەڵاقدان لە پارێزگاكانی عێراق نزیكەی دوو هێندەی هەرێمی كوردستان
واتە رێژەی منداڵانى خوار تەمەنی پێنج ساڵ لە پارێزگاکانی عێراق 12% زیاترە
ئەنجامی سەرژمێری گشتی دانیشتوان دەریخستووە، هاوشێوەییەكی نزیك هەیە لە زۆرینەی وردەکارييەكان، لە نێوان دانیشتوانی پارێزگاکانی عێراق و دانیشتوانی هەرێمی کوردستان، بەڵام جیاوازییەکی سەرنجڕاکێش تۆمارکراوە، لە رووی تەمەن درێژی و حاڵەتەکانی جیابونەوە.
ڕێژەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەروی 65 ساڵەوەن، لە پارێزگاکانی عێراق 3.66% کۆی دانیشتوانن، بەڵام لە کوردستان رێژەی بەساڵاچوان گەیشتووەتە 4.4%، واتە رێژەی بەساڵاچوان لە کوردستان نزیکەی 22% لەناوچەكانی عێراق زیاترە، بە بەراورد بە ڕێژەی کەمی دانیشتوانی خوار تەمەنی پێنج ساڵ و ژمارەی دانیشتوان بەپێی تەمەنی کارکردن، لە عێراق منداڵانی خوار تەمەنی پێنج ساڵ 11.1%، لەکاتێکدا لە کوردستان 9.9%یە، واتە رێژەی منداڵان لە پارێزگاکانی عێراق 12% زیاترە لە کوردستان.
لەسەر ئاستی هاوسەرگیری و جیابوونەوەش، رێژەی رەبەنی و هاوسەگیری لە نێوان عێراق و کوردستاندا نزیکی یەکسان بوون بووە، بەڵام ڕێژەی جیابوونەوە لە پارێزگاکانی عێراق گەیشتووەتە 1.28%، لە کاتێکدا لە کوردستان گەیشتووەتە 0.66%، واتە رێژەی جیابوونەوە لە عێراق نزیکەی 93% زیاترە لە کوردستان.