لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ریمی کۆردستان عێراق و ناوچه ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی تێبینی

مامۆستایانی گرێبەست هۆشداری دەدەنە وەزارەتی پەروەردە

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Feb 20th, 2025 11:30AM
mdi-download
مامۆستایانی گرێبەست: لەماوەکانی ڕابردوودا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە مامۆستایانی گرێبەست لە هەژماری من بە ناچاری تۆماربکرین، ئێمە ئەو بڕیارە ڕەتدەکەینەوە، هاوکات ناچاربین لە دادگای باڵا سکاڵا تۆمار دەکەین.

کۆردستان باس - ٢٠٢٥/٢/١٩ مامۆستایانی گرێبەست لەبارەی هەژماری من هۆشداری دەدەنە پەروەردە و دەڵێن”بڕیارەکە نەکشیننەوە لەدادگای باڵا سکاڵا تۆمار دەکەین”.

مامۆستایانی گرێبەست، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، لەماوەکانی ڕابردوودا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە مامۆستایانی گرێبەست لە هەژماری من بە ناچاری تۆماربکرین، ئێمە ئەو بڕیارە ڕەتدەکەینەوە، هاوکات ناچاربین لە دادگای باڵا سکاڵا تۆمار دەکەین.

ئاماژەیان بەوەشدا، وەک مامۆستایانی گرێبەست دژی هەر بڕیارێکی زۆرەملێ دەوەستینەوە کە بۆ بەبانکیکردنی مووچەکانمان بکرێت، چ لە هەژماری من یان دیاریکردنی هەر بانکێک کە بەزۆرەملی بێت، و داواش دەکەین وەزارەتی پەروەردە ئەو بڕیارەی بکشێنێتەوە.

مامۆستایانی گرێبەست داواکارییان پێشکەش بە حکومەتی هەرێم کرد و دەڵێن”دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 وەک یەکەم داواکاریمانە، چونکە حکومەتی هەرێ بڕیاریداوە مامۆستایانی گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بن، و ئەمە هیچ پەیوەندییەکی بە لیستی مووچە و گرفتی مووچە نییە لەنێوان هەرێم و بەغدا، بۆیە دەبێت مووچەکانمان دابەشبکەن”.

یەکێکیتر لە داواکانی مامۆستایانی گرێبەس دانانەوەی ئەو مامۆستایانەیە کە لابراون و دەڵێن”مامۆستایان ساڵانێک خزمەتیان کردووە وەک وانەبیژ مافی ئەوانیشە ئێستا دابنرێنەوە و بکرێنە گرێبەست”.

پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەنووسراوێک بڕیاریدا مامۆستایانی وانەبێژ بکرێنە گرێبەست و دابینکردنی مووچەکانیشیان لەسەر داهاتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بێت، هەرچەندە لەلیستی مووچەدا بونیان نییە، بەڵام وەک سەرجەم مووچەخۆران ئەوانیش مووچەی مانگی 12یان وەرنەگرتووە.

mdi-label مامۆستایانی گرێبەست mdi-label هۆشداری دەدەنە پەروەردە
mdi-content-copymdi-share-variantهاوبه‌شکردنmdi-printerچاپکردن
هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار

مەسرور بارزانی لە درێژەی سەردانەکەی گەڵ کۆنگرێسمان وبەرپرسانی ئەمریکی کۆبوەوە

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar May 22nd, 2025 9:30PM

نێچیرڤان بارزانی،پێشوازیی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا کرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar May 22nd, 2025 7:30PM

شۆڕش ئیسماعیل: ئیدارەی ترەمپ بە شانازییەوە باسی ڕۆڵی پێشمەرگە دەکات

mdi-calendar May 22nd, 2025 2:30PMmdi-arrow-left

میدیاکانی تورکیا زانیاریی نوێ لەبارەی پرۆسەی چەکدادانی پەکەکە بڵاو دەکەنەوە

mdi-calendar May 22nd, 2025 1:30PMmdi-arrow-left
نوێترین هه‌ریمی کۆردستان
mdi-arrow-left

مەسرور بارزانی لە درێژەی سەردانەکەی گەڵ کۆنگرێسمان وبەرپرسانی ئەمریکی کۆبوەوە

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar May 22nd, 2025 9:30PM

نێچیرڤان بارزانی،پێشوازیی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا کرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar May 22nd, 2025 7:30PM

شۆڕش ئیسماعیل: ئیدارەی ترەمپ بە شانازییەوە باسی ڕۆڵی پێشمەرگە دەکات

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar May 22nd, 2025 2:30PM

میدیاکانی تورکیا زانیاریی نوێ لەبارەی پرۆسەی چەکدادانی پەکەکە بڵاو دەکەنەوە

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar May 22nd, 2025 1:30PM

قوباد تاڵەبانی، پێشوازی لە فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عیراق و سوریا كرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar May 22nd, 2025 12:30PM
{{ snackbarText }}