کۆردستان باس - ڕۆژی ٢٠٢٥/٢/١٣، فەریق سیهاد بارزانی فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی ١، لە بارەگای کەتیبەی ئەندازەی سەربازیی هێزەکانی پشتیوانی یەک، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ باس براست بەرپرسی دەستەی راوێژکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ کاروباری ئۆپەڕاسیون و تیمێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا، گفتوگۆیان لەبارەی هاوکاری و هاوئاهەنگیەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرد و دووپاتیان لە بەردەوامی هاوئاهەنگیەکان کردەوە.
پاشان بە شێوەیەکی مەیدانی بەشەکانی مۆزەخانەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک بەسەرکرایەوە، کە تایبەتە بە هەڵگرتنی پاشماوەی تەقەمەنی و بۆمبە چێندراوەکان و چەکە قورسەکان کە لەسەردەمی جەنگی تیرۆریستانی داعش لەلایەن یەکەی ئەندازەی هێزەکانی پشتیوانی یەک دەستیان بەسەرگیراوە و پوچەڵ کراونەتەوە، لەکاتی پاککردنەوەی رێگا و پاک کردنەوەی تونێل و ئۆتۆمبێلە بۆمب ڕێژ کراوەکان کە لە ماوەی شەڕی تیرۆریستانی داعش کەوتوونەتە دەست فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک.








