لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ریمی کۆردستان عێراق و ناوچه ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی تێبینی

هەسەدە: كۆماندۆی هەسەدە كوشتنی دو چەكداری داعش و دەستگیركردنی پێنجی دیكەی ڕایگەیاند

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Feb 11th, 2025 10:30AM
mdi-download
هەسەدە: هێزەکانی کۆماندۆی سەر بە هەسەدە دوای چاودێرییەكی ورد و بەردەوامی جموجۆڵەکانی شانەی تیرۆریستی داعش، و دوای كۆكردنەوەی زانیاری تەواو بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێرشیان بۆ سەر حەشارگەكەیان ئەنجامدا،و لە ئەنجامدا دو چەكدار كوژراون و پێنجی دیكەش دەستگیركران.

کۆردستان باس - ٢٠٢٥/٢/١٠ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، هێزەکانی کۆماندۆی سەر بە هەسەدە بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی وردیان ئەنجامدا، کە ئامانجی هەڵوەشاندنەوەی شانەیەکی مەترسیداری ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بو لە باشوری حەسەکە و لە ئەنجامدا دو جەكدار كوژراون و پێنجی دیكەش دەستگیركران

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئەمڕۆ دوشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەکانی کۆماندۆی سەر بە هەسەدە دوای چاودێرییەكی ورد و بەردەوامی جموجۆڵەکانی شانەی تیرۆریستی، و دوای كۆكردنەوەی زانیاری تەواو بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێرشیان بۆ سەر حەشارگەكەیان ئەنجامدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەشەڕ و پێكدادان لە نێوان هێزەكانی هەسەدە و چەكدارەكانی داعشدا دروستبوە و لە ئەنجامدا چەكدارێك كوژرا و ئەمیری شانەكەش کە ناوی "نەواس" بو خۆی تەقاندوەتەوە و گیانی لەدەستداوە و پێنج چەكداری دیکەش لە ئەندامانی شانەکە دەستگیرکران، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێك بەر هێزەكانیان بكەوێت

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، ئەو شانەیەی داعش بەرپرس بوە لە هێرشكردنە سەر تانکەرە نەوتهەڵگرەكان و خاڵە پشکنینەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە چەند ناوچەیەک لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا كە لە ئەنجامی چاودێری و بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، شوێنەکەیان دەستنیشانكراوە.

ئەوەشی خستەڕو، لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەستیان بەسەر ژمارەیەک چەکدا گرت جگە لە بڕێک تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازی دیكە كە پێكهاتون لە شەش چەكی كڵاشینكۆف و 213 گولـلەی و 23 مەخزەن، حەوت نارنجۆكی دەستی، پێنج جوبعەی سەربازی و پێنج ئامێر.

mdi-label هەسەدە mdi-label حەشارگەی داعش
mdi-content-copymdi-share-variantهاوبه‌شکردنmdi-printerچاپکردن
هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار

ئەبو كاروان بە سكرتێری حزبی شیوعی هەڵبژێردرا

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jun 25th, 2025 10:00PM

ناوی سەرۆك لیستی حیزبە كوردییەكان بۆ هەڵبژاردن ئاشكرا بوو

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jun 25th, 2025 9:00PM

ڤیان سەبری: دەسەڵاتدارانی بەغدا یاری بە قووتی خەڵكی كوردستان دەكەن

mdi-calendar Jun 25th, 2025 8:00PMmdi-arrow-left

مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە فوئاد خازر مجالی كونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن كرد

mdi-calendar Jun 25th, 2025 7:30PMmdi-arrow-left
نوێترین هه‌ریمی کۆردستان
mdi-arrow-left

ئەبو كاروان بە سكرتێری حزبی شیوعی هەڵبژێردرا

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jun 25th, 2025 10:00PM

ناوی سەرۆك لیستی حیزبە كوردییەكان بۆ هەڵبژاردن ئاشكرا بوو

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jun 25th, 2025 9:00PM

ڤیان سەبری: دەسەڵاتدارانی بەغدا یاری بە قووتی خەڵكی كوردستان دەكەن

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jun 25th, 2025 8:00PM

مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە فوئاد خازر مجالی كونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن كرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jun 25th, 2025 7:30PM

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: قۆناغێكی دیكه‌ی جه‌نگی سێیه‌می جیهانی ته‌واو بو

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jun 25th, 2025 6:45PM
{{ snackbarText }}