لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ریمی کۆردستان عێراق و ناوچه ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی تێبینی

مەسرور بارزانی: بە پەیوەندیی بەهێزتر و دەرفەتی زیاتر بۆ داهاتووی کوردستان، داڤۆس جێدەهێڵین

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jan 24th, 2025 8:00AM
mdi-download
مەسرور بارزانی: بە پەیوەندیی بەهێزتر و دەرفەتی زیاتر بۆ داهاتووی کوردستان، داڤۆس جێدەهێڵین،لەگەڵ سەرۆک وەزیران، وەزیر، بەرپرس، وەبەرهێنەر و خاوەن کۆمپانیاکانی جیهان کوبونەوەئەنجامدا، تێیدا جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتان کردووەتەوە.

کۆردستان باس - بەرپرسی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە، بە پەیوەندیی بەهێزتر و دەرفەتی زیاتر بۆ داهاتووی کوردستان، داڤۆس جێدەهێڵین.

پێنجشەممە ٢٠٢٥/١/٢٣ ، مەسرور بارزانی، بەرپرسی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، پەیامێکی لەبارەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی داڤۆس بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەی سەرۆک وەزیراندا هاتووە، "بە پەیوەندیی بەهێزتر و دەرفەتی زیاتر بۆ داهاتووی کوردستان، داڤۆس جێدەهێڵین".

مەسرور بارزانی، لە داڤۆس، لە ماوەی چوار ڕۆژدا زیاتر لە 15 کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیران، وەزیر، بەرپرس، وەبەرهێنەر و خاوەن کۆمپانیاکانی جیهان ئەنجامدا، تێیدا جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتان کردووەتەوە.

دووشەممە ٢٠٢٥/١/٢٠ ، بە بەشداریی مەسرور بارزانی، بەرپرسی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و زیاتر لە دوو هەزار و 500 سەرۆک و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی وڵاتان، 55ـەمین کۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە شارۆچکەی داڤۆسی سویسرا دەستی پێکرد.

لە ساڵی 1971ـەوە تاوەکوو ئێستا کۆربەندی داڤۆس بەردەوامە و، مەسرور بارزانی، بەرپرسی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، چوار ساڵە بەشداریی لە کۆربەندەکە دەکات و ماڵی کوردستانیش دووەم ساڵە لە داڤۆس میوانداری سەرۆک و سەرکردە و شاندی وڵاتان دەکات.

mdi-label مەسرور بارزانی mdi-label کۆربەندی داڤۆس
mdi-content-copymdi-share-variantهاوبه‌شکردنmdi-printerچاپکردن
هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار

نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە هەڵسوڕێنەری کۆنسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان کرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jun 18th, 2025 8:00PM

گۆڕان، بانگەواز دەکات بۆ کارى پێکەوەیی بەمەبەستى دورخستنەوەی مەترسییەکانی شەڕ و قۆستنەوەی دەرفەت

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jun 18th, 2025 7:00PM

باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق: بەشداری هێرشەکانمان نەکردووە و نایکەین

mdi-calendar Jun 18th, 2025 6:00PMmdi-arrow-left

سەعدی ئەحمەد پیرە: پێشوازیكرد لە بەرپرسی تیمی سیاسیی کونسوڵگەریى گشتیى بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان

mdi-calendar Jun 18th, 2025 3:00PMmdi-arrow-left
نوێترین هه‌ریمی کۆردستان
mdi-arrow-left

نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە هەڵسوڕێنەری کۆنسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان کرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jun 18th, 2025 8:00PM

گۆڕان، بانگەواز دەکات بۆ کارى پێکەوەیی بەمەبەستى دورخستنەوەی مەترسییەکانی شەڕ و قۆستنەوەی دەرفەت

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jun 18th, 2025 7:00PM

باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق: بەشداری هێرشەکانمان نەکردووە و نایکەین

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jun 18th, 2025 6:00PM

سەعدی ئەحمەد پیرە: پێشوازیكرد لە بەرپرسی تیمی سیاسیی کونسوڵگەریى گشتیى بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jun 18th, 2025 3:00PM

وەزیری پێشمەرگە پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی هەنگاریا کرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jun 18th, 2025 1:00PM
{{ snackbarText }}