کۆردستان باس - سێشەممە ٢٠٢٥/١/٢١، مەسرور بارزانی، بەرپرسی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی قەتەڕ کۆ بووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی گشتیی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.
سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەڕ، سەرۆکی حکوومەتی بانگهێشتی قەتەڕ کرد.
بەشێکی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی سووریا.
سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی قەتەڕ پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هەوڵەکانی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ لە یەکنزیکردنەوەی لایەنە کوردی و سوورییەکان نیشاندا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پاراستنی ئاسایش و ئارامیی و مافەکانی پێکهاتە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە.

