لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ریمی کۆردستان عێراق و ناوچه ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی تێبینی

وەزیری بەرگری سوریا: هەسەدە رەتیدەكاتەوە گرتوخانەكانی داعش رادەستی دەسەڵاتدارانی دیمەشق بكات

عێراق و ناوچه
mdi-calendar Jan 22nd, 2025 5:30PM
mdi-download
وەزیری بەرگری سوریا: گفتوگۆكانمان لەگەڵ هەسەدە لە كۆتایی نزیكبووتەوە،بەمزوانە گەڕێكی نوێی دانوستەكانی نێوانیان دەستپێدەكاتەوە،هەسەدە رەتیدەكاتەوە گرتوخانەكانی داعش رادەستی دەسەڵاتدارانی دیمەشق بكات، پێویستە هەموو گروپە چەكدارەكان ملكەچی پەیكەری وەزارەتی بەرگری وڵاتەكەی بن.

کۆردستان باس - ٢٠٢٥/١/٢١ وەزیری بەرگری سوریا ڕایگەیاند:گفتوگۆكانمان لەگەڵ هەسەدە لە كۆتایی نزیكبووتەوە،بەمزوانە گەڕێكی نوێی دانوستەكانی نێوانیان دەستپێدەكاتەوە،هەسەدە رەتیدەكاتەوە گرتوخانەكانی داعش رادەستی دەسەڵاتدارانی دیمەشق بكات.

مرهف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری سوریا دەڵێت: پێویستە هەموو گروپە چەكدارەكان ملكەچی پەیكەری وەزارەتی بەرگری وڵاتەكەی بن.
ئەبو قەسرە، ئەمڕۆ لەمیانی گفتوگۆیەكدا لەگەڵ گۆڤاری "المجلە" ئاشكرایكرد: ئیدارەی دیمەشق گەیشتووەتە سەرەتای كۆتایی، لەبارەی دانوستەكانی لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات.
قسەكانی وەزیری بەرگری سوریا لەكاتێكدایە، چاوەڕوان دەكرێت بەمزوانە گەڕێكی نوێی گفتوگۆكان لەنێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات و ئیدارەی نوێی دیمەشق دەستپێبكاتەوە، گفتوگۆی ئەمجارە لەڕێی دوو لیژنەی جیاواز ئەنجامدەدرێت، كە لیژنەیەكیان تایبەتە بە بواری سەربازی و لەدواین كۆبونەوەی مەزڵوم و عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆكی ئیدارەی نوێی دیمەشق لە كۆبونەوەكەی رابردویان لەسەری رێككەوتن.
لەلایەكی ترەوە، هێزەكانی سوریای دیموكرات، رەتیدەكەنەوە دامەزراوەی زیندانییەكانی داعش رادەستی ئیدارەی نوێی سوریا بكەن.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لەزاری ئەفسەرێك لە پاسەوانی زیندانێك لە شاری حەسەكە، كە نزیكەی (4.500) چەكداری رێكخراوی داعشی تیادا دەستبەسەركراوە، وتویەتی: كە رژێمی ئەسەد روخا هێزەكانیان كەتووەنەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە، داعش سودی زۆری بینوەو ناوچەكانی هەژمونی فراوان كردووە، لە بەرامبەردا هێزەكانیان خۆیان ئامادەكردووە بۆ روبەڕوبونەوەی داعش.
ئاماژەی بەوەشكردووە: رێكخراوی داعش بە كرداری هەوڵی داوە دووجار هێرشبكاتە سەر زیندانەكان، لە هەوڵێكدا بۆ ئازادكردنی لایەنگرەكانی لەدوای روحاندنی رژێمی ئەسەدەوە، پێشبینی ئەوەشیكردوە، داعش هەوڵی تر بدات.

mdi-label هەسەدە mdi-label وەزیری بەرگری سوریا
mdi-content-copymdi-share-variantهاوبه‌شکردنmdi-printerچاپکردن
هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار

ئەردۆغان: پێویستە گەلی تورکیا لە دەستووری کودەتا ڕزگاری ببێت

عێراق و ناوچه
mdi-calendar Jun 29th, 2025 4:00PM

نوری مالیکی: عێراق بەدوورو پارێزراونابێت لە جەنگەكانی ئیسرائیل لە ناوچەكە

عێراق و ناوچه
mdi-calendar Jun 29th, 2025 3:00PM

کۆمسیۆنی عێراق: ١٦٠ هاوپەیمانی و حزب و لیستی تاكە كەسی لیستی كاندیدەكانیان بۆ هەڵبژاردن پێشكەشکردووە

mdi-calendar Jun 29th, 2025 8:00AMmdi-arrow-left

جومانە غەلای: كۆمسیۆن وردبینی لە لیستی ناوی كاندیدان دەكات

mdi-calendar Jun 28th, 2025 5:00PMmdi-arrow-left
نوێترین عێراق و ناوچه
mdi-arrow-left

ئەردۆغان: پێویستە گەلی تورکیا لە دەستووری کودەتا ڕزگاری ببێت

عێراق و ناوچه
mdi-calendar Jun 29th, 2025 4:00PM

نوری مالیکی: عێراق بەدوورو پارێزراونابێت لە جەنگەكانی ئیسرائیل لە ناوچەكە

عێراق و ناوچه
mdi-calendar Jun 29th, 2025 3:00PM

کۆمسیۆنی عێراق: ١٦٠ هاوپەیمانی و حزب و لیستی تاكە كەسی لیستی كاندیدەكانیان بۆ هەڵبژاردن پێشكەشکردووە

عێراق و ناوچه
mdi-calendar Jun 29th, 2025 8:00AM

جومانە غەلای: كۆمسیۆن وردبینی لە لیستی ناوی كاندیدان دەكات

عێراق و ناوچه
mdi-calendar Jun 28th, 2025 5:00PM

هەسەدە و حکومەتی کاتی سوریا ڕێککەوتنی نەوتیان درێژ کردەوە

عێراق و ناوچه
mdi-calendar Jun 28th, 2025 8:00AM
{{ snackbarText }}