کۆردستان باس - ٢٠٢٥/١/٢١ مەلا هەڵۆ حەمەڕەشید: سوێند بە پەروەردگاری كەعبە، خەڵكی غەززە سەركەوتن
مەلا هەڵۆ حەمەڕەشید: موسڵمان هەر چەندە لەڕووی مادیەوە زیانیان پێ بگات سەرکەتوون ، وەک چۆن رسول الله صلى الله عليه وسلم ٧٠ دانە هاوەڵی هەڵبژاردەی نارد لە ڕوداوی بیری مەعونەدا بۆ ئەوەی قورئان فێری هۆزەکانی رەعل و زەکوان و ئەوانی تر بکەن بەسەرکردایەتی حرام بن ملحان و غەدریان لێ کردن و شەهیدیان کردن دوابەیەکیان جا سەیر لەوەدا بوو حرامی کوڕی ملحان کاتێ لەدواوە بە شمشێر لێی درا ، فەرمووی :بردمەوە و براوە بووم سوێند بە پەروەردگاری کەعبە ، ئەو شەهید دەکرێت بەڵام خۆی بەبراوە دەزانێت....
بۆیە خەڵکی غەزە سەرکەوتن ، سوێند بە پەروەردگاری کەعبە بە ئیزنی اللە سبحانەوتعالی...
بێ گومان ئەم جەنگە خەلکی غەزەی پاڵفتە کرد بۆ اللە سبحانە و تعالی بەم جەنگە هەروەک خۆی دەفەرموێت: بە هاوەڵانی جەنگی ئوحود: ( وَلِيُمَحِّصَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا وَيَمْحَقَ الْكَافِرِينَ ) ئەو ژمارە زۆرەی شەهید داتان بۆ پاڵفتە کردنتانە ، چونکە موسوڵمانان دوای پاڵفتە بون و هەڵسەنگاندن و یەکلا بونەوە بۆ اللە سبحانە و تعالی ئینجا سەرکەوتن بە نسیبیان دەبێت ،
وە چۆن سەرکەوتن فتوحات بە ئیزنی اللە سبحانە و تعالی ، وە دەبێتە هۆی لەناوچون و کەمبونەوەی هێز و ئەفرادی کافرانیش ، هەروەک ئیمامی شافیعی رحمە اللە دەفەرموێت: تا تاقی نەکرێیتەوە جێگیر ناکرێی ...