کۆردستان باس - ٢٠٢٥/١/٢١ روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند" لە ماوەی ٤٠ رۆژی رابردوودا بەهۆی شەڕی هەسەدە و گرووپەکانی سەر بە تورکیاوە ٤٥٢ کەس کوژراون.
لە نوێترین راگەیاندنیدا روانگەی سوری لە بارەی شەڕی دوێنێوە دەڵێت " لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا پێنج ئەندامی گرووپەکانی سەر بە تورکیا کوژران، ژمارەیەک لە ئەندامانی هەسەدەش برینداربوون".
"دوێنێ گرووپەکانی نزیک لە تورکیا هێرشیان کردەسەر گوندێکی باشووری رۆژهەڵاتی مەنبج، دوای ئەوە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هەسەدە دروستبووە".( روانگە رایگەیاندووە).
هاوکات بۆردومانی تورکیا بە درۆن و فڕۆکەی جەنگی تۆپی دوورهاوێژ بۆ سەر ناوچەکانی بەنداوی تشرین و ناوچەکانی شاری مینبەج بەردەوامە.