کۆردستان باس - ٢٠٢٥/١/١٩ مرهف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری لە حكومەتی كاتی سوریا ڕایگەیاند، بونی هێزێكی تایبەت لەناو هێزە سەربازیییەكانی سوریا ڕەتدەكەنەوە و پێویستە هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بچنە ناو وەزارەتی بەرگری و بەگوێرەی رێوشوێنی سەربازی و بە ریزبەندی لەسەرەوە بۆ خوارەوە دابەشدەكرێن، دەشڵێت، "هەسەدە دەستی دەستی دەكات لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو پرسەدا دەكات".
مرهف ئەبو قەسرە، ئەمڕۆ یەكشەممە لە دیدارێكی تایبەتدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، كارێكی دروست نیە چەكدارە كوردەكان كە لەلایەن ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاوە پشتیوانی دەكرێن و لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریان، خاوەن گروپێكی تایبەت بەخۆیان بن لەناو هێزە چەكدارەكانی سوریا.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرکردایەتی شەڕڤانانی کورد کە بە هێزەکانی سوریای دیموکرات ناسراوە، دەستی دەستی دەكات لە مامەڵەكردن لە تێكەڵبونەوەیان لەگەڵ سوپای سوریا.
مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتی هەسەدە پێشتر داوای ئیدارەیەكی لامەركەزی كردبو، بەڵام وەزیری بەرگری، ئەو پێشنیازەی رەتكردەوە و وتی، "پێویستە هەسەدە بچنە ناو وەزارەتی بەرگری و بەگوێرەی رێوشوێنی سەربازی و بە ریزبەندی لەسەرەوە بۆ خوارەوە دابەشبكرێن، كێشەمان لەوەدا نیە، بەڵام وەك یەكە و گروپێكی سەربازی بن لەناو وەزارەتی بەرگری، ئەوە دروست نیە".
ئەوەشی خستەڕو، چاوی بە سەركردەكانی سوریای دیموكرات كەتوە، تۆمەتباریشیكردون بەوەی دەستی دەستی دەكەن لە پرسی تێكەڵكردنیان، ئەو پرسەشی وەك هەر گروپێكی چەكداری تر بە مافی دەوڵەتی سوریا ناوبردوە.
ئەوە لەكاتێكدایە مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتی هەسەدە هەفتەی ڕابردو لە چاوپێكەوتنكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ كەناڵی ئەشرق نیوز- سعودی ڕایگەیاند، هێزەکانی هەسەدەن ئامادەن بۆ تێکەڵبون لەگەڵ وەزارەتی بەرگری سوریا، بەڵام وەک "یەكەیەكی سەربەخۆی سەربازی" و بەبێ هەڵوەشاندنەوە .
فەرماندەی گشتی هەسەدە، لەچاوپێكەوتنێكی دیكەدا لەگەڵ كەناڵی عەرەبیە، كە ئەمشەو پەخشدەكرێت جەختی لەوەكردوەتەوە، "چەك دانانێن و هێزەكانیشیان هەڵناوەشێننەوە"، جگە لە دانوستانیش هەر رێگایەك لە پرسی تێكەڵكردنی هێزەكان بگیرێتەبەر كێشەی گەورە لە سوریا دەخولقێنێت.