کۆردستان باس - ٢٠٢٥/١/١٧ بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بڵاویكردۆتەوە، لە ڕێکەوتی ١٦ / ١ / ٢٠٢٥ ئاگادار کراینهوە، کە ماڵێک ئاگری گرتوە لە ناحیەی دیانا، دوای ئاگادار کردنەوە د تیمی ئاگر کوژێنەوەی بنكەکانی بەرگری شارستانی دیانا و سۆران گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و توانیان ئاگرەکە بیکوژێننەوە زیانەکانی کەمتر بکەنەوە .
ڕاشیگەیاندووە، بەپێی ڕاپۆرتی تیمی ناوبراو، جیا لە زیانی ماددی هیچ زیانی گیانی بەدواوە نەبوو.
لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراودا، دەتوانن پەیوەندی بە ژمارەکانی کۆنترۆلی ژووری بزوێن لە بەرێوەبەرایەتیمان بکەن . بـەم ژمارانە
١١٥ بە تەنها لێ بدە بۆ هێلەکانی کۆرەک بە خۆراییە ٠٧٥٠٢٤٠١١٧١



