لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ریمی کۆردستان عێراق و ناوچه ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی تێبینی

ئاڵا تاڵەبانی: نەوت لە هەرێمی كوردستان بە تانكەر بە قاچاغ دەبرێت

ئابوری
mdi-calendar Jan 16th, 2025 8:30PM
mdi-download
ئاڵا تاڵەبانی: گرێبەستەی بەغداد لەگەڵ كۆمپانیای بریتیش پترۆلیۆم لە كەركوك كێڵگەكانی موسڵ و ناوچەی تریش دەگرێتەوە بۆیە پارتی دیموكراتی كوردستانی توڕە كردوو ،داواكەی حكومەتی هەرێم بۆ ئیدارەدانی هاوبەشی ئەو كێڵگانە نادەستوریە،پارتی دوو خول وەزیری دارایی عێراقی لە دەستدابووە بۆچی كێشەكانی هەولێرو بەغدادی چارەسەرنەكرد

کۆردستان باس - ٢٠٢٥/١/١٥ گرێبەستەی بەغداد لەگەڵ كۆمپانیای بریتیش پترۆلیۆم لە كەركوك كێڵگەكانی موسڵ و ناوچەی تریش دەگرێتەوە بۆیە پارتی دیموكراتی كوردستانی توڕە كردوو ،داواكەی حكومەتی هەرێم بۆ ئیدارەدانی هاوبەشی ئەو كێڵگانە نادەستوریە،پارتی دوو خول وەزیری دارایی عێراقی لە دەستدابووە بۆچی كێشەكانی هەولێرو بەغدادی چارەسەرنەكرد

ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی پێشوی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: ئەو گرێبەستەی حكومەتی عێراق لەگەڵ كۆمپانیای "بریتیش پترۆلیۆم" كردویەتی لە كەركوك، كێڵگەكانی موسڵ و ناوچەی تریش دەگرێتەوە، ئەوەش ناڕەزایی پارتی دیموكراتی كوردستانی لێكەوتووەتەوە.
ئاڵا تاڵەبانی، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا وتی: داواكارییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئیدارەدانی كێڵگەكانی كەركوك و موسڵ نایاساییەو هەرێم مافی ئەوەی نیە داوای ئیدارەی هاوبەشی ئەو كێڵگانە بكات، جەختیشكرد، نەوت لە هەرێمی كوردستان بە تانكەر بە قاچاغ دەبرێت.
ئاڵا تاڵەبانی، لەبەشێكی تری قسەكانیدا ئاماژەی بەوەكرد: دوو خول پۆستی وەزیری دارایی حكومەتی فیدراڵی لای پارتی دیموكراتی كوردستان بوو بۆچی كێشەكانی نێوان بەغدادو هەولێری چارەسەرنەكرد، پرسیاری ئەوەشی كرد، ئاخۆ ئێمە وەكو كورد كاتێك داوای پۆستی وەزارەتێكی دیاریكراو دەكەین نابێت بەشێك لەو كێشانە نێوانمان چارەسەربكەین بۆ ئەوەی پەیوەندییەكان نەگەنە دۆخی ئێستا؟ هۆشیار زێباری و فوئاد حسێن هەردوو كیان وەزیری دارایی بوون و ئێستاش بریكاری وەزارەتی دارایی لای پارتی دیموكراتی كوردستانە، بریكاری وەزیری نەوت لە یەكێتی نیشتمانی كوردستانە، ئەو هەموو كێشەیەشمان هەیە لەسەر پرسی نەوت، باسی لەوەشكرد، بوونی كورد چی مانایەكی هەیە لەو پۆستانە ئەگەر نەتوانن راشكاوبن و ئەو پرسانە چارەسەربكەن.

mdi-label بریتیش پترۆلیۆم mdi-label كەركوك و موسڵ و ناوچەی تریش
mdi-content-copymdi-share-variantهاوبه‌شکردنmdi-printerچاپکردن
هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار

پارتی: هەوڵەکانمان بۆ چارەکردنی کێشەی مووچە به‌رده‌وامە

ئابوری
mdi-calendar Jun 5th, 2025 6:00PM

سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق: بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێچەوانەی بڕیاری دادگای فیدراڵییە

ئابوری
mdi-calendar Jun 5th, 2025 5:30AM

وەزارەتی ناوخۆ: هەر كۆمپانیایەك بە نایاسایی كرێكاری بیانی بهێنێتە هەرێمی كوردستان سزا دەدرێت

mdi-calendar Jun 5th, 2025 2:30AMmdi-arrow-left

عومه‌ر گوڵپی بۆ به‌رپرسانی‌ هه‌رێم: ده‌توانن مووچه‌ بده‌ن، بۆ نایده‌ن؟

mdi-calendar Jun 4th, 2025 6:00PMmdi-arrow-left
نوێترین ئابوری
mdi-arrow-left

پارتی: هەوڵەکانمان بۆ چارەکردنی کێشەی مووچە به‌رده‌وامە

ئابوری
mdi-calendar Jun 5th, 2025 6:00PM

سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق: بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێچەوانەی بڕیاری دادگای فیدراڵییە

ئابوری
mdi-calendar Jun 5th, 2025 5:30AM

وەزارەتی ناوخۆ: هەر كۆمپانیایەك بە نایاسایی كرێكاری بیانی بهێنێتە هەرێمی كوردستان سزا دەدرێت

ئابوری
mdi-calendar Jun 5th, 2025 2:30AM

عومه‌ر گوڵپی بۆ به‌رپرسانی‌ هه‌رێم: ده‌توانن مووچه‌ بده‌ن، بۆ نایده‌ن؟

ئابوری
mdi-calendar Jun 4th, 2025 6:00PM

هۆشیار زێباری: برسیكردنی هاوڵاتییانی هه‌رێم به‌ بێ سزادان تێپه‌ڕ نابێت

ئابوری
mdi-calendar Jun 4th, 2025 4:00PM
{{ snackbarText }}