لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ریمی کۆردستان عێراق و ناوچه ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی تێبینی

هه‌ریمی کۆردستان

ژماره‌:5336په‌یج430له534

بزوتنەوەی بابلیۆن: لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەرکەوتنێکی گرنگمان بەدەستهێنا

بزوتنەوەی بابلیۆن،  لە یەکەم بەشداریکردنمان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەرکەوتنێکی گرنگمان بەدەستهێنا،  لە پارێزگای دهۆک و هەولێر دەرەنجامەکان لە بەرژەوەندی ئێمە نییە، بەڵام لە هەردو ئەو پارێزگایە بە هەزاران دەنگمان هێناوە،  بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو، پارتی 17 کورسی کەمکردووە، ئەمە رۆڵی راستەقینەی ئۆپۆزسیۆن بەهێز دەکات.

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Oct 22nd, 2024 3:00PM

سەڵاحەدین بەهادین، بەهیوای هەرێمێکی ئارام و هەڵمەتێکی پێکەوەی بۆ گێڕانەوەی متمانە و شکۆی پەرلەمان

سەڵاحەدین بەهادین، وێڕای سوپاس و پێزانیمان کە بە سەلامەتی و ئارامی و تاڕادەیەکی زۆر لە پاکی بەڕێوەچوو، پیرۆزبایی لە لیستە براوەکان و کاندیدە سەرکەوتووەکان دەکەم، بەهیوای هەرێمێکی ئارام و هەڵمەتێکی پێکەوەیی بۆ گێڕانەوەی متمانەو شکۆی پەرلەمان.

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Oct 22nd, 2024 2:00PM

باڵیۆزخانەی فڕەنسا خۆشحاڵە بە بەرزی رێژەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردن

باڵیۆزفرەنسا،  پێشوازی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە 20 ئوکتوبەری 2024 دەکه‌ین و خۆشحاڵی خۆمان دەردەبڕیم بەو رێژە زۆرەی بەژداری دەنگدەران ، ئەم دەنگدانە هەنگاوێکی گرنگی سیاسییە بۆ هەرێم و بۆ عیراق بە گشتی.

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Oct 22nd, 2024 1:00PM

خولێکی پەرەپێدانی زمانەوانی بۆ کۆمەڵێک ئەفسەر و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە کرایەوە

بە ئامادەبوونی شۆڕش ئیسماعیل و  کۆڵۆنێڵ گاڤین رایس، بەرپرسی ئۆفیسی هاریکاری ئاسایش لە کونسوڵخانەی ئەمریکا، سەنتەری زمان لە بەرێوەبەرایەتی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە خولێکی پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی بە هاوکاری رێکخراوی spiritـی ئەمریکی لە زانکۆی ئەمریکی لە شاری سلێمانی بۆ ٢٥ ئەفسەر و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە رێکخست.

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Oct 22nd, 2024 12:30PM

هۆگر چەتۆ، 124 سكاڵا لە هەڵبژاردنەكان تۆمار كراوە

هۆگر چەتۆ، لە ڕۆژی دەنگداندا بەشێك لە بنكەكانی دەنگدان بە  جێبەجێكردنی بڕیارەكان دڵخۆش بوون، ئەمەش بەهۆی ئەو توانایەی كە لە شێوازی بەڕێوەبردنی كارمەندانی كۆمسیۆن هەیانبووە، خەڵكێكیش دەهات بەهۆی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر بێبەش دەبوون لە دەنگدان لە ڕۆژی دەنگدانی گشتی، هەروەها 124 سكاڵای لایەنە سیاسییەكان تۆمار كردووە كە سكاڵایان هەبووە لەسەر كۆی پرۆسەكە.

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Oct 22nd, 2024 11:30AM

عەممار حەکیم پیرۆزبایی لە بەرپرسی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان دەکات

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، بەرپرسی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە، پیرۆزبایی سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Oct 22nd, 2024 10:30AM

باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق، وڵاته‌كه‌ی ده‌ستخۆشی له‌ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌كات

باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق ڕۆژی دوشه‌ممه‌ له‌په‌یامێكدا داوای له‌ لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد كه‌ به‌بێ هیچ دواكه‌وتنێك پشتیوانی له‌ گواستنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ بكه‌ن، داوای له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كرد كه‌ پشتگیری له‌ گواستنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات و پێكهێنانی حكومه‌ت بكه‌ن به‌بێ هیچ دواكه‌وتنێك، داوای له‌ هه‌مو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش كرد ڕێز له‌ ڕۆڵی ژیانی میدیا و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ پرۆسه‌ی دیموكراسیدا بگرن.

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Oct 22nd, 2024 10:00AM

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: دەنگەکانی یەکێتی لەهەولێر بۆ دووهێندە زیادی کردووە

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و یەکێتییەکان دەکەم، بە بەشداری بەگڕوتینی هاووڵاتیان توانیمان دەنگەکانی یەکێتیی بۆ دوو هێندە بەرز بکەینەوە،هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین و لە کوردستان بە گشتی و هەولێر بە تایبەتی کاردەکەین و لەگەڵتان دەبین و داکۆکی لە مافەکانتان دەکەین و خزمەتتان دەکەین.

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Oct 22nd, 2024 9:00AM

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: سەرباری هەڕەشەو فشار دەنگەکانمان دووقات زیادیکردووە

لەناخی دڵمەوە سوپاسی یەک بە یەکتان دەکەم بۆ بەشداریتان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پیرۆزبایتان لێدەکەم کە جارێکی تر متمانەیەکی گەورەتان بە یەکێتییەکەی خۆتان بەخشیەوە ،سوپاسی رێکخستنەکانی یەکێتیی دەکەم لە سنووری بازنەی هەولێر، ماندوومان کردن، کە لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن و لە رۆژی هەڵبژاردنیش لەخۆبردوانە بە ئەرکی سەرشانی خۆیان هەڵسان و دەنگیانداو دڵسۆزانە کاریان کرد بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Oct 22nd, 2024 8:00AM

ئاشتی هۆرامی وەزیری پێشووی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد

عەبدوڵڵا عەبدولڕەحمان تویلەیی ناسراو بە ئاشتی هۆرامی وەزیری پێشووی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد.

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Oct 22nd, 2024 7:00AM
    1 2 ... 429 430 431 ... 533 534
{{ snackbarText }}