له كۆبوونهوهيهكدا، پهيوهندييهكانى ئهمهريكا لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستان، پهيوهندييهكانى ههولێر ـ بهغدا، ههوڵهكان بۆ پێكهێنانى كابينهى نوێى حكوومهتى ههرێمى كوردستان، دۆخى سياسيى عێراق و دوايين پێشهاتهكانى ناوچهكهيان تاوتوێ كرد.
دادگای فیدراڵی دادبینی بۆ سکاڵای وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر لە سلێمانی دەکات، لەسکاڵاکەیدا داوایکردووە بڕیار دەربکرێت بە نادەستووریبوونی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ژمارە (3)ـی ساڵی 2006،وەهاب هەڵەبجەیی کە هاوکات ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە،
لە گوندی گوهەرزێی شارەدێى دێرەلوک، شەڕێکى قورس لە نێوان سوپاى تورکیا و ئەندامانی پارتى کرێکارانى کوردستان 'پەکەکە' روویدا، شەڕەکە ترس و دڵەڕاوکێی لاى دانیشتووانى گوندەکە دروستکردووە و ناتوانن لە ماڵەکانیان بچنە دەرەوە".
ئەلمۆنیتۆر: بڕیارە بەمزووانە، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، سەردانی باشووری کوردستان بکات و لە پیرمامیش لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆببێتەوە.
سەرۆک کۆماری تورکیا هەڕەشە لە یەپەگە دەکات و دەڵێت یەپەگە نزیکەی سێیەکی خاکی سوریای داگیرکردووە و سامانی سروشتیی ئەو وڵاتەی زەوت کردووە،ئەگەر یەپەگە چەک دانەنێت و خۆی هەڵنەوەشێنێتەوە، لەو چارەنووسەی رزگاری نابێت کە وا لێی نزیکدەبێتەوە،ئێمە لە سوریا هاوشێوەی پێکهاتەکانی دیکە، چاودێریی پرسی برا کوردەکانیشمان دەکەین.
سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی پارتەکەی ڕایگەیاندووە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دوورگەی ئیمرالی دەمێنێتەوە و سزاکەی بۆ بەندکردنی ماڵەوە ناگۆڕدرێت،ئۆجەلان نایەوێت لە بەندیخانە بێتە دەرەوە.
هەسەدە: لە مەراسیمی دەستبەكاربونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوەی ئەمریكا كە ڕۆژی 20ی ئەم مانگە بەڕیوەدەچێت لە كۆشكی سپی ئامادەدەبین.
هەسەدە: تورکیا هەسەدە تۆمەتبار دەکات کە ئەو درۆنانەی بەکاری دەهێنێت لە ئێرانی وەرگرتووە، هەسەدە رەتی دەکاتەوەو دەڵێت بەرهەمی خۆمانە.فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەرهەمی ئەزموونی خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە،
لە دیدارێکدا، گفتوگۆ کرا لەبارەی پەیوەندی نێوان تیمەکانی هاوپەیمانان و فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک، جەخت کرایەوە لە بەرەوپێش بردنی زیاتری پەیوەندییەکان و باس لە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرا.
هەسەدە: لە شەڕی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە دژی چەكدارانی سەر بە تورکیا ٢٣ چەكدار کوژراون و ٧ی دیکەش بریندار کراون. هەروەها چەندین ئۆتۆمبیلی زریپۆش و سەربازی گرووپە چەكدارەكان تێکشکێندراون.